شعر کردی درباره مطبوعات (روزنامه) 
صفحه اصلی تماس با ما عناوین مطالب پروفایل قالب سبز

ڕۆژ لە ئاسمانا زۆر شت ئەبینێت

بێ‌شک ئەبینێت دارەبەڕووەکان

شقارتەی قین و نەفرەتی کام کەس

ئاگریان ئەدا و گیانیان ئەسێنێت

 

بێ‌شک ئەبینێت

کێ شەق هەڵ‌ئەدات لەو دەس‌فرۆشەی

وا بیری بە لای نانە و نەمردن

گەرچی جارجاریش بە لای خۆکوشتن!

 

بێ‌شک ئەبینێت

ئەسرینەکانی کچێکی هەژار

لە نێو ژوورەکەی جەنابی بەرپرس - دەم بە پێ‌کەنین! -

بێ‌کەس و تەنیا

چۆن ئەڕژێنە خوار

 

بێ‌شک ئەبینێت

هەزاران ژیان وەک پەڵگ هەڵ‌وەران

لە پەنای دەرکی نەخۆش‌خانەکان

یان نەخۆش‌خانەی بێ دەوا و دەرمان

لە بوومەلەرزە، تەسادوف، برسان!

 

بێ‌شک ئەبینێت

حەشارگەی قووڵی گەنجینەی دزراو

بێ‌شک ئەبیسێت

هاوار و ناڵەی خاکی فرۆشراو

ئاوی دەرکراو

 

ڕۆژ لە ئاسمانا زۆر شت ئەبینێت

تەنانەت شەویش لە ئاوێنەی مانگ

 

پرسیت ئەمانەم چۆن پێ‌زانیوە؟!

ئەزانم ئەڵێی خێرا کە ماندووم

سەیر نیە چوون ڕۆژ نامەی بۆ ناردووم..!

 

عەزیزم بەڵام بێ‌گاڵتە و جەفەنگ

ڕۆژ هەر کەسێکە وا ورد ئەبینێت

هەم ورد ئەبیسێت

هەم ورد ئەنووسێت

بۆ وەڵاتەکەی ویژدان وریایە

ئەگەرچی هەزار کۆسپی لە ڕێ بێت

بۆ نان و بۆ گیان

مرۆڤایەتی ناگرێ بە کایە

بێ‌شک بزانە پێ‌نووسی دەستی

نرخەکەی واتە نرخی سەربەستی..

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


برچسب‌ها: ڕۆژنامەوانی شیعر
[ شنبه 30 تير 1397 ] [ ] [ شایان مهرستا (شب) ]

درباره وبلاگ

چه آسان شعر می‌سراییم و از انسانیت و حقوق بشر و صدها واژه‌ی از تداعی افتاده‌ی رنگین دیگر دم می‌زنیم. اما آن سوتر از دیوار بلند غرورمان، فراموشی‌مان و روزمرّه‌گی‌مان شعرها کشتار می‌شوند. انسانیت و حقوق بشر در گنداب‌ها دست و پا می‌زند و قاموسی به حجم تاریخ دور و نزدیک از واژگان زنده؛ گرد فراموشی می‌گیرد. چه ساده فراموش می‌کنیم مرگ «شعر» در جامه‌ی انسان را.. آری.. از شعرستانیم و از شعر بی‌خبر و از نزدیک‌ترین‌ها چه دورترین..
امکانات وب